حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات. 
	 
	هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه،  هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
	 
	حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. 
	 
	ناوچه گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
	 
	حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی ڕووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و  داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه.
	 
	٢٩/٦/٢٠١٩